خوله‌کانی دیکە

نیستەرلۆی: گەورەترین هەڵەم جێهێشتنی ریال مەدرید بوو

یاریگا
رود ڤان نیستەرلۆی، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ جاری یەکەم باس لە جێهێشتنی ریزەکانی یانە ئیسپانیەکە دەکات و دەڵێت تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو.

گۆڵکارەکەی پێشووی شاهانەکان کە ئێستا راهێنەری یانەی ئایندهۆڤنی وڵاتەکەیەتی لەبارەی جێهێشتنی ریزەکانی یانە ئیسپانیەکە کە نەشێکی دیمانەکە رۆژنامەی وەرزشی ئاس بڵاویکردووەتەوە دەڵێت

پێلێگرینی راهێنەری ئێمە بوو و ئەو کات کەریم بێنزێما و ریکاردۆ کاکا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندیان بە یانەکەمانەوە کرد، ئەو کات بیرم لەوە کردەوە ئیتر ئێرە جێگەی من نیە و دەبێت یانەکەم جێبێڵم، بەهۆی ئەوەی تەمەنم 33 ساڵ بوو هەموو ئاواتم ئەوە بوو بەشداری مۆندیالی 2010 بکەم. زۆر بە خێرایی بڕیارمدا

نیستەرلۆی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەڵێت

ئەگەر بگەڕێنەوە دواوە دەزانین بڕیاری جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدرید گەورەترین هەڵەی پیشەگەریم بوو و نەدەبوایە ئەو یانەیە جێبێڵم، بەڵام پەلەم کرد و ئەو کات بڕیارمدا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هامبورگی ئەڵمانیاوە بکەم ”.

نیستەرلۆی لە ساڵی 2006 بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 96 یاریی کرد و توانی 64 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button