ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هۆکاری دوورخستنەوەی ناگلسمان ئاشکرا دەبێت

یاریگا –

دەنگۆکانی هۆکاری دوورخستنەوەی جولیان ناگلسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن جۆراوجۆرن.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی یانە باڤارییەکە بەهۆی بوونی ناکۆکی لە نێوان ناگلسمان و چەند یاریزانێک، بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی داوە.

لە درێژەی راپۆرتی رۆژنامە ئەڵمانییەکەدا هاتووە، لەدەستدانی پێشەنگایەتی بۆندسلیگا لە بەرژەوەندی بۆڕووسیا دۆرتموند هۆکاری سەرەکی دوورخستنەوەی ناگلسمان نییە، هەرچەندە بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەرکی سەرەکی تەواوی راهێنەرەکانی میونشنە.

میونشن لە گەڕی رابردوودا، بە ئەنجامی 2-1 بە بایرلیڤەکوزن دۆڕا و دۆرتموند خۆی گەیاندە پێشەنگایەتی بۆندسلیگا و ئێستا بە جیاوازی خاڵێک بە پێش یانە باڤارییەکە کەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button