ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

هاری كەین ریكۆردێكی مێژووی ئینگلتەرای كرد بە ناوی خۆیەوە

یاریگا

هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی ریكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە.

شەوی رابردوو ئیتاڵیا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئینگلتەرای كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی میوان كۆتایی هات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

گۆڵەكانی ئینگلتەرا لە لایەن دێكلان رایس لە خولەكی 13 و هاری كەین لە خولەكی 44 بە لێدانی سزا تۆمار كرا و تاكە گۆڵەكەی ئازۆریش لەلایەن ریتیگوی لە خولەكی 56 تۆمار كرا.

ڤیدیۆ: گۆڵی دووەمی ئینگلتەرا بەرامبەر ئیتاڵیا

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە كەین پێش وەین روونی كەوت و بوو بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە 54 گۆڵ لە كۆی ئەنجامدانی 81 یاری.

روونی خاوەنی 53 گۆڵە بە درێسی هەڵبژاردەی سێ شێرەكەوە لە كۆی ئەنجامدانی 120 یاری.

گۆڵكارانی مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

بابەتی زیاتر

Back to top button