ئه‌مریکائیسپانیا

ڤینیسیوس: ئەنچلۆتی دەیەوێت ببێتە راهێنەری بەڕازیل

ڤینیسیوس جونیۆرز پڕوپاگندەکانی رۆیشتنی کارلۆ ئەنچلۆتی لە ریاڵ مەدرید بەهێزتر دەکات.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لەسەر دەستی کارلۆ ئاستی گەیشتە لوتکە و ئێستاش دەنگۆی ئەوەیە هەیە لە یانەکە بڕوات و لە بەڕازیل لەگەڵ ڤینیسیوس کاربکات لە پاڵ رۆدریگۆ و میلیتاو.

ڤینی پاش مەشقەکانی بەڕازیل، ووتەی بۆ میدیاکانی نێو یاریگادا و سەبارەت بەو پرسە وتی “بۆ من بابەتێکی قورسە، چونکە ئەگەر لەگەڵ بەڕازیل کاری لەگەڵ بکەم مانای ئەوەیە لە ریاڵ مەدرید لەدەستی دەدەم و بە پێچەوانەشەوە. بۆ من ئەو باشترینە راهێنەر کە هەم بووبێت، وە زۆر منی بەدڵە و هەستەکەش دوولایەنەیە. پێم وایە لێرە زۆر سەرکەوتوو دەبێت و خۆیشی حەز بە پۆستەکە دەکات

“ئێمە کۆمەڵێک یاریزانی زۆر بەهرەمەند و بەتوانامان هەیە و هەموو راهێنەرێک حەز بەوە دەکات ببێتە راهێنەری بەڕازیل، هەروەها هەموومان زۆر کۆکین بەیەکەوە و هیچ کێشەیەک لەژووری خۆگۆڕین نیە”.

 

ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و ئەگەر رۆیشتنی کارلۆ لە هاویندا بەهێزە بەڵام ئەو باسە تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەلایەن بەڕازیل یاخود مەدرید باس نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button