ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

هێرشەکەی بارسێلۆنا دەستیپێکرد

لاپۆرتا و بارسا لەکەس خۆشنابن

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستیکردووە بە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵمەتانەی، کە هەوڵی لەکەدارکردنی ناوی یانەکەی دەدەن.

پاش ئەوەی دادگا نەیتوانی هیچ بەڵگەیەکی پێویست بەدەست بهێنێت کە بیسەلمینێت ئەو پارەیەی بارسێلۆنا بە ئێنریکێز نێگرێیرای داوە کاریگەری هەبووە لەسەر ئەنجامی یارییەکان، یانەی بارسێلۆنا لە بەرامبەردا دەستیکردووە بە جوڵەکردن بە ئاراستەیەکی جیاواز.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە بارسا دەستیکردووە بە بەرگریکردن لە ناو و ناوبانگەکەی بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان، یانەکە درکی بەوە کردووە باسکردنی دۆسیەی نێگرێیرا ناوی یانەکەی لەکەدار کردووە، بۆیە دەیانەوێت ناوی یانەکە پاک بکەنەوە لە سەرجەم تۆمەتەکان.

درووشمی هەڵوێستەکانی بارساش لەو لێدوانەی لاپۆرتاوە سەرچاوە دەگرێت کە گووتی:

کاتی خۆمان دێت، دەمەوێت وەڵامی هەموو ئەو کەسانە بدەمەوە، کە دەستیان بەم هەڵمەتە کردووە و هێرش دەکەینە سەریان.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، کە بارسێلۆنا لە ئێستادا سکاڵای یاسایی لە دژی 5 ڕۆژنامەنووس تۆمارکردووە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ناشرینکردنی ناو و ناوبانگی یانەکەیان.

جیا لەوەش بارسێلۆنا لەڕێگەی ناردنی ئیمەیڵ سەرجەم ئەندامانی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە، کە هاوکاریان بکەن تا دژی سەرجەم ئەم تۆمەتانە و ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووسانەش بووەستنەوە، کە دەستیان بەم هەڵمەتە کردووە لەدژی یانەکەیان.

لەلایەکی دیکەوە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە، دوو رۆژ بەر لە یاری کلاسیکۆ پێداگریکرد لەسەر ئەوەی، کە یانەکەی بێتاوانە لەبارەی تۆمەتی پێدانی پارە بە ناوبژیوانان، گووتیشی نەک تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین بەڵکو هێرش دەکەینە سەر هەموو ئەوانەی بەشێوەیەکی ناڕەوا تۆماتمان بۆ هەڵدەبەستن.

بەهۆی ئەوەی دادگا تا ئێستا نەیتوانیووە تۆمەتەکان بەسەر بارسێلۆنا ساخ بکاتەوە لە ئێستادا هێرشکەی لاپۆرتا و بارسلێۆنا دەستیپێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button