ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆلۆ موانی باس لە داهاتووی خۆی دەکات

یاریگا –

راندال کۆلۆ موانی ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی ئێنتراخت فرانکفۆرت جێبهێڵێت.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان ئاستێکی بەرز لەم وەرزەی بۆندسلیگا پێشکەش دەکات، تاوەکو ئێستا لە کۆی 35 یاری سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، 16 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵیشی دروستکردووە.

موانی لە بۆندسلیگا 11 گۆڵی کردووە و 12 ئەسیستیشی هەیە، هەروەها پێنج گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئەڵمانیا کردووە.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەن بە بڕی 106 ملیۆن پاوەند، یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئێستا موانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا، خەریکی ئامادەکارییە بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 و دوو یاری گرنگیان بەرامبەر هۆڵەندا و کۆماری ئێرلاند هەیە.

موانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپ دەڵێت

لە ئێستا باس لە گواستنەوەم دەکرێت، بەڵام هەوڵدەدەم سەرنج لەسەر یاریکردن بۆ یانەکەم دابنێم. لە ئاستی خۆم بەردەوام دەبم و بزانین لە هاوینی داهاتوودا چی روودەدات. بۆ چاڵنجی نوێ ئامادەم.

موانی بەشداری لە سێ یاری مۆندیالی رابردوودا کرد و توانی گۆڵێک بکات و گۆڵێکی دیکەش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button