ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێپ گواردیۆلا هاوکێشەی بێڵینگهام ئاڵۆز دەکات

یاریگا –

مانچێستەر سیتی سەرنجی خۆی لەسەر گواستنەوەی جود بێڵینگهام داناوە و دەیەوێت پێش یانە رکابەرەکانی بکەوێت.

رۆژنامەی AS بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا دەیەوێت جێگرەوەی ئیلکای گوندۆگان یەکلایی بکاتەوە، چونکە گرێبەستی گوندۆگان و بێرناردۆ سیلڤا لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و ئێستا بێڵینگهام، پرسی سەرەکی گواستنەوەی چەندین یانەیە و مانچێستەر سیتیش هاتووەتە سەر هێڵ.

بێڵینگهام لە هاوینی ساڵی 2020 بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بێرمینگهام سیتییەوە پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە کرد و لە مۆندیالی 2022 لە پێکهاتەی سەرەکی گارێس ساوسگەیتدا بوو.

یانەکانی لیڤەرپوول و ریال مەدرید ماوەیەکە گرنگییان بە ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئینگلیزی داوە، بە تایبەت یۆرگن کڵۆپ، بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت بێڵینگهام بگوازێتەوە، چونکە لیڤەرپوول کێشەی زەقی لە هێڵی ناوەڕاستدا هەیە.

نرخی بێڵینگهام لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا دەگاتە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆرتموند هیچ قسەیەکی لەسەر رێگەدان بە چوونەدەرەوەی بێڵینگهام نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button