ئینگڵته‌را

سۆلشایەر ڕەتیكردەوە ماگوایر بە ڤان دایك بەراورد بكات

یاریگا- ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی سۆلشایەر ڕەتیكردەوە بەراورد بكات لە نێوان ڤان دایك و ماگوایر.

هاری ماگوایر بە بڕی 87 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یۆنایتدەوە كرد و بەوەش بوویە گرانترین بەرگریكاری مێژووی تۆپی پێ.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر چێڵسی سۆلشایەر ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندیكردنی ماگوایر بە یانەكەمانەوە، زۆر باش دەبێت بۆ ئێمە، ئەو ئامانجی سەرەكی ئێمە بوو.

هەروەها ووتیشی: نامەوێت بەراوردی بكەم بە ڤان دایك ، بەڵام من دڵنیام كاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر یانەكەمان.

وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاری لووتكەی ئەم هەفتەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی مانچستەر یۆنایتد و چێڵسی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button