خوله‌کانی دیکە

هالاند تووشی پێکان بوو

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج بەهۆی پێکان لە رانیدا کامپی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکەی جێهێشت.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ نەرویج لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە، گۆڵکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە رانیدا تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە کامپی ئامادەکارییەکانی جێهێشت و ناتوانێت بەشداری دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەیان، بەرامبەر ئیسپانیا و جۆرجیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بکات.

سەرچاوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی هالاند لە یاریگاکان نەکردووە و چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەی بۆ یانەکەی، پاش ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر ئەو کات وادەکەی دیاری بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button