ئه‌وروپائیتاڵیائینگڵته‌را

یاریزانانی تۆتێنهام بونەتە دوو بەرە

یاریگا
بەشێک لە یاریزانەکانی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی پشتگیری ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان دەکەن و داوای مانەوەی لە پۆستەکەی دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەشێک لە یاریزانەکانی یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان هاوڕان و پێیانوایە هاوڕێکانیان برسی سەرکەوتن نین و ئارەزووی سەرکەوتنیان نییە.هەربۆیە یانەکەیان کەوتووەتە ئەم دۆخە و داوای مانەوەی راهێنەرەکەشیان دەکەن.

دوای ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییەی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، دەنگۆیەک هەیە کۆنتی لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دەست نیشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button