ئینگڵته‌را

ئامۆژگاری ئارتێتا بۆ یاریزانەکانی پاش شکستە دڵشکێنەکەی یۆرۆلیگ

میکێل ئارتێتا باسی ئەوە دەکات چی بە یاریزانەکانی وتووە پاش شکستە چاوەڕواننەکراوەکەیان لە یۆرۆلیگ.

ئارسناڵ یەکێک بوو لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی ناسناوەکە بەڵام لە قۆناغی ١٦دا بە لێدانی یەکلاکەرەوە لەسەر دەستی سپۆرتینگ لیشبۆنە کرانە دەرەوە.

ئارتێتا بۆ ٩٠ خولەک لەوبارەیەوە وتی “هەوڵمدا ئەوەیان بۆ روون بکەمەوە کە دەبێت قبوڵی بکەن، قووتی بدەن و فێربین لێوەی. هیچ سوودێک لەوەدا نیە بیری لێبکەینەوە و یەک تۆز ووزەی زیاتر بەفیڕۆ بدەین و کار بکاتە سەر یارییەکەی ئەمڕۆمان”.

راهێنەرە لاوەکە لە پێشەنگی پریمەریگدایە و ئەمڕۆ رووبەرووی کریستاڵ پاڵاس دەبنەوە، سەبارەت بەو یارییەش وتی “پێویستە لە باشترین دۆخی خۆمان بین تاوەکو بتوانین شکست بەوان بهێنین، دەمەوێت هەمووان بە تەواوی لەرووی دەروونییەوە بەسەر ئەو شکستە زاڵ بووببن و لە باشترین دۆخدابن بۆ ئەم یارییە”.

گەنەرز ئەمڕۆ لە پریمەرلیگ کاتژمێر ٥:٠٠ رووبەرووی کریستاڵ پاڵاس دەبنەوە و لەبەردەم دەرفەتێکی زێڕین دان تاوەکو بەشێوەیەکی کاتی جیاوازییەکە لەگەڵ مان سیتی بەرزبکەنەوە بۆ ٩ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button