ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێنزێما بۆ یارییەکانی کلاسیکۆ لاسایی رۆناڵدۆ دەکاتەوە

یاریگا

كەریم بێنزێما، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لاسایی شێوازێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی دەكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ ـی ئیسپانی بێنزێما لاسایی شێوازێكی رۆناڵدۆ لە وەرزی 2017/2018 دەكاتەوە و ئامانجیشی رێكخستنی توانایی جەستەییەتی لە رێگەی وەرگرتنی پشوو لە هەندێك لە یارییەكاندا بۆ ئەوەی بۆ یارییە گرنگەكان بە رێژەی %100 ئامادە بێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لە كۆتا وەرزیدا لەگەڵ ریال مەدرید رۆناڵدۆ لە یارییە ئاساییەكانی لالیگادا كە لە دەرەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچوون پشووی لە زێنەدین زێدانی راهێنەر وەردەگرت، بۆ ئەوەی لە یارییە گرنگەكانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بە رێژەی تەواو ئامادە بێت.

زێدان و رۆناڵدۆ

روونیشكردەوە، لە ئێستادا بێنزێما لاسایی دۆن دەكاتەوە دوای ئەوەی لەگەڵ كارلۆ ئانچێلۆتی گەشتوونەتە رێككەوتن دەزانێت كە تەمەنی 35 ساڵە و دەبێت كۆنترۆڵی لایەنی جەستەیی بكات، ئانچێلۆتی دەیەوێت لە هەموو یارییەکدا پشت بە بێنزێما ببەستێت، بەڵام هەست بەوە دەکات کە ئەمە باشترین ستراتیژییە بۆ یاریزانەکە و یانەكە.

بێنزێما و ئانچێلۆتی

لە كۆتایشدا سەرچاوە ئیسپانیەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەم شێوازە یاریكردنەی بێنزێما لەلایەن تەواوی یاریزانەكانی دیكەی ریال مەدرید قبوڵكراوە و هەمووان رێز لە بڕیارەكەی دەگرن و وەك سەركردەیەك سەیری دەكەن.

لەم وەرزەدا یانە شاهانەكە بە بێ بێنزێما 12 یاری ئەنجامداوە و 9 یاری مەدرید براوە بووە و دوو یاری یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button