ئینگلتەرا

پۆتەر ناڕازییە لە شێوازی ئاهەنگ گێڕانەکەی هاڤێرتز

گراهام پۆتەر رەخنە لە کای هاڤێرتزی هێرشبەری یانەکەی دەگرێت بەهۆی شێوازی ئاهەنگ گێڕانەکەی لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵێک بە لێدانی سزا بەرامبەر بە جۆردان پیکفۆرد.

هاڤێرتز بە دەست تانەی لە پیکفۆرد دا دوای گۆڵەکەی، پۆتەری راهێنەریش وتی “گۆڵ تۆمارکردن هەستێکە وەک ئەوەی رۆحت لە جەستەت جیا دەبێتەوە، من کە یاریزان بووم زۆر گۆڵم نەبوو بۆیە بە تەواوی نازانم یاریزانان هەست بە چی دەکەن بەڵام پێم وایە ئاهەنگ گێڕان دەبێت چێژی لێ ببینیت، پێم وا نیە پێویست بێت، یاریزانێکی تیمی رکابەر بکەیتە بەشێک لەو کارە و ئەمە بۆچوونی منە”.

هاڤێرتز پێی وابوو گۆڵی دووهەمیان بەس بوو بۆ بردنەوە بەڵام ئێڤەرتۆن لە کۆتا خولەکەکان گۆڵێکیان تۆمارکرد و بلوزیان لە دوو خاڵی گرنگ بێ بەش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button