ئیتاڵیا

ئیبرا بە دیاری کراوەتە کاپتن

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئەیسی میلان ئاشکرایکرد زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بە بەدەنگی یاریزانەکان شارەی کاپتنی پێدراوە.

بەپێی ریزبەندی کاپتنەکانی ئەیسی میلان، بڕیار وابوو بێناسێر بۆ یارییەکەی شەوی رابردوو کاپتن بێت بەڵام ئەو شەرەفە بە زڵاتان درا.

پیۆلی دوای یارییەکە لەوبارەیەوە وتی” بەهۆی ئامادەنەبوونی کالابریا، تیۆ هێرناندێز و ژیرۆ، بەشێوەی یاسایی بێناسێر کاپتن بوو بەڵام ئەو وەکو دیارییەک بەخشی بەئیبراهیمۆڤیج. زڵاتان رۆڵێکی گەورەی هەیە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا بۆ ئێمە و دڵخۆشین بە گەڕانەوەی”.

راهێنەرەکە باسی لەوە نەکرد، کە ئایا تەنها بۆ ئەو یارییە بووە یاخود زڵاتان لێرە بەدواوە کاپتنی رۆسۆنێری دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button