ئه‌ڵمانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەفسانەیەکی ئەڵمانیا: لە هالاند مەترسن

یاریگا –

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی بایرن میونشن رایدەگەیەنێت، نابێ میونشن لە ئێرلینگ هالاند بترسێت، ئەمەش بەر لە یاری نێوانیان لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

پێشتر هالاند یاری بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند دەکرد و لەو ماوەیەدا حەوت جار رووبەڕووی بایرن میونشن بووەوە، پێنج گۆڵی لە میونشن کرد، بەڵام هەر حەوت یارییەکەی دۆڕاند. ماتیۆس بە پشتبەستن بەو ئامارانە دەڵێت، پێویست بە ترس ناکات. ماتیۆس لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانیا گوتی

هالاند پشتر بەرامبەر بایرن میونشن یاری کردووە و رێژەی گۆڵکردنی کەمە، پێویست ناکات لێی بترسین.

هێرشبەری مانچێستەر سیتی خەریکە شکاندنی ریکۆرد لە دوای ریکۆردە. تەنیا لە دوو یاری رابردوودا، ئەستێرە نەرویجییەکە هەشث گۆڵی کردووە و بەدرێژایی وەرزەکەش، لە کۆی 37 یاریدا 42 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button