ئه‌وروپائینگلتەرا

برایتۆن گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

یاریگا

یانەی برایتۆنی ئینگلیزی گرێبەستی سۆلی مارچ ئەستێرەی ئینگلیزی یانەكەی نوێكردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی مارچ لەگەڵ برایتۆن لە ساڵی 2024 بەسەردەچوو بەڵام یانە ئینگلیزیەكە بۆ ماوەیەكی زیاتر گرێبەستەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی برایتۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەكەی تا ساڵی 2026 و بژاردەی بۆ نوێكردنەوەی بۆ ساڵی داهاتوو نوێكردەوە.

مارچ لە كاروانی وەرزشیدا تەنیا یاری بۆ برایتۆن كردووە و لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە یانەكەوە كردووە لە یانەی لیویس كە یانەیەكی پلە شەشی ئینگلیزیە.

ئەستێرە 28 سالانەكەی برایتۆن لەم وەرزەدا لەگەل یانەكەی 7 گۆڵی تۆمار كردووە و چوار گۆڵیشی درووست كردووە لە 25 یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button