ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

بایرن میونشن ئامادەنیە گرێبەستە کاتیەکەی کانسێلۆ بکات بە هەمیشەیی

یاریگا –

جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری بالی راستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بەهۆی زۆری نرخەکەی بووەتە کێشە بۆ یانە ئەڵمانیەکە.

کریستیان فالک رۆژنامەنوسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئەم وەرزەدا بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانی باڤارییەکان کردووە، ئەو یانەیە دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستە کاتیەکە ئەو بەرگریکارە بگۆڕێت بۆ هەمیشەیی، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە ئامادەنیە ئەو پارەیە پێشکەش یانەکەی واتە مانچێستەر سیتی بکات، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدان نرخەکەی کەم بکەنەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەریان و پاشان گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی.

کانسێلۆ تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی هەیە، ئەو یاریزانە دوای کێشەکانی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەکەی، سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button