ئیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچیلۆتی: لەگەڵ کڵۆپ باسی لێدانە سزاکەی مانچێستەر سیتیمان کرد

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید وردەکارییەکانی گفتوگۆی لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول ئاشکرا کرد.

لە دوای یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی ریال مەدرید لە لیڤەپروول. ئانچیلۆتی و کڵۆپ بە یەکەوە بیندران و خەریکی گفتوگۆییەکی قووڵ بوون. راهێنەرە ئیتاڵییەکە راگەیاند

لەگەڵ کڵۆپ هاوڕابووین کە لێدانە سزاکەی مانچێستەر سیتی لە بەرامبەر لایپزیگ راست نەبوو، بەڕاستی بڕیاری لەمشێوەیە شێتانەیە. ئاگاداربن، ئەمە تۆپی پێ نییە. لێدانێکی سزای لەم جۆرە لە چامپیۆنزلیگ بگیرێت! پێم وایە پێپ گواردیۆلا ئاگاداری لێدانە سزاکە نەبووە.

 

سلاڤکۆ فانسیش
سلاڤکۆ ڤانسیش دیمەنەکە دووبارە دەکاتەوە

مانچێستەر سیتی بەو لێدانە سزایە، فێستیڤاڵی گۆڵەکانی لە بەرامبەر لایپزیگ، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دەستپێکرد، لەو یارییەدا ئێرلینگ هالاند پێنج گۆڵی کرد.

سلاڤکۆ ڤانسیش، ناوبژیوانی یارییەکە بوو، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ هێرناندێز هێرناندێز، ناوبژیوان ڤار، بڕیاریدا لێدانی سزا بۆ بلوو موون هەژمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button