ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول

یاریگا

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر لیڤەرپوول.

شەوی رابردوو ریال مەدریدلە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید لەلایەن كەریم بێنزێما لە خولەكی 78ی یارییەكەدا تۆمار كرا بە ئەسیستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچیلۆتی رای خۆی دەربارەی یارییەكە دەربڕی و گووتی:

ئێمە فشارێکی زۆرمان خستە سەریان، بۆ ئەوان قورس بوو، چونکە مۆدریچ و کرۆس زۆر بە باشی ئەم جۆرە یارییانە بەڕێوە دەبەن، ئەوان ناترسن.

 پێكانەكەی بێنزێما؟

ئەوە تەنیا لێدانێك بوو هیچ شتێكی دیكە نەبوو، هیوادارم هیچ كێشەیەكی گەورە نەبێت، پێموایە رۆژی یەكشەممە بەشداری لە كلاسیكۆدا دەكات.

دەستنیشانكردنی یانەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی لە چارەكی كۆتایی؟

هیچ تیمێكی دیاریكراو دیاری ناكەم كە رووبەڕوویان ببینەوە، بەڵام زۆر دڵخۆشم بۆ یانە ئیتاڵییەكان.

ئیشپێكردنی گۆرانی لیڤەرپوول لە دوای یارییەكە؟

نەمدەزانی ئەوە روودەدات، بەڵام ئەوە دیمەنێكی نایاب بوو، لیڤەرپوول یانەیەكی بەڕێزە، لە یاری چوون رێزیال لە ئەمانسیۆی كۆچكردوو گرت ئاماژەیەكی جوان بوو لەلایەن ئەوانەوە.

گفتوگۆت لەگەڵ كڵۆپ پێش یارییەكە؟

پێش یاری کە لەگەڵ کلۆپ کۆبوومەوە، باسمان لەو لێدانە سزایە کرد کە لە بەرامبەر لایپزیگ بۆ مانچێستەر سیتی گیرا، چونکە لە تۆپی پێدا ئەوە نییە کە لە چامپیۆنزلیگدا لێدانی سزای بەو شێوەیە بەدەست بهێنیت، پێموایە کەس سەرنجی ئەم بابەتەی نەدا و گواردیۆلاش خۆی نەیزانیووە كە هەڵە لە بەرژەوەندی ئەوان گیراوە.

رووبەڕووبوونەوەی میلان؟

نامەوێت لە قۆناخی چارەكی كۆتاییدا رووبەڕوویان ببمەوە، هیوادارم ئەوە لە یاری كۆتاییدا رووبدات.

ڤینیسیۆس گۆڵی نەكرد؟

بەڕای من ئەو باشترینی جیهانە، ئەمڕۆ گۆڵی نەكرد، بەڵام بە شێوەیەكی نایاب یاری كرد و یارمەتی هاوڕێكانی دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button