ئاسیاعێراقگرنگترین

لاوانی عێراق گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا

یاریگا
هەڵبژاردەی لاوانی عێراق توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە هەڵبژاردەی لاوانی ژاپۆن بباتەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا.

ئەمڕۆ لە ئۆزباکیستان هەردوو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و ژاپۆن لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیای لاوان رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا لاوانی عێراق یارییەکەیان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی. یارییەکە لە کاتی ئاسایی بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات و لە دوو کاتی زیاد کراویش هەردوولا دوو گۆڵی دیکەیان کرد و لە کۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات و شێرەکانی رافیدەین توانیان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، یارییەکە بە ئەنجامی 5-3 لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی.

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یاریی کۆتایی جامی ئاسیای لاوان، رووبەڕووی براوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئۆزباکیستانی میواندار و کۆریای باشوور خاوەنی زۆرترین ناسناوی جامەکە دەبێتەوە. یارییەکەش بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 17:00 بەکاتی هەولێر بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button