ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: بارسێلۆنا بە درێسێكی تایبەت بەشداری لە كلاسیكۆ دەكات

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند كە بە درێسێكی تایبەت بەشداری لە كلاسیكۆی داهاتوو دەكەن.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەرواری 19ـی ئادار بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی هەفتەی بیست و شەشەمی لالیگای ئیسپانیا.

یاری چوونی قۆناخی یەكەم لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە بردنەوەی ریال مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ئاشكرایكرد كە یاری داهاتوویان بەرامبەر ریال مەدرید لە كلاسیكۆی ئیسپانیا لۆگۆیەكی تایبەتی گۆرانیبێژ رۆزالیای لەسەرە.

هەڵبژاردنی شێوازی دیزاینەكە لە ئەلبومی ”مۆتۆمامی” رۆزالیاوە هاتووە كە یەكێكە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەكانی ئیسپانیا.

ساڵی رابردوو بارسێلۆنا و سپۆتیفای رێككەوتن لەسەر سپۆنسەریكردنی درێسەكەیان بۆ ماوەی چوار ساڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button