ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ئینزاگی: چانس گرنگە لە تۆپی پێدا

یاریگا

سیمۆنی ئینزاگی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەوی رابردوو پۆرتۆ لە یاریگای دراگاوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون و بە تاكە گۆڵێكی رۆمێرۆ لوكاكۆ لە یاری چوون ئینتەر میلان توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یەكەمجارە لە دوای 12 ساڵ ئینتەر میلان توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە ئینزاگی گوتی: یارییەكی نایابمان ئەنجامدا، یاریزانەكان لە گێمی یەكەم زۆر باش بوون، لە كۆتا ساتەكانی یارییەكەدا ناڕەحەتیمان چەشت بەڵام سەركەوتوو بووین و توانیان یەكڕیزی بپارێزن.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە تۆپی پێدا چانس تا ڕادەیەكی زۆر گرنگە، بەڵام بە كۆی هەردوو یاری هاتن و چوون شایەنی گەشتن بووین بە قۆناخی چارەكی كۆتایی، ئێستاش مافی خۆمانە ئاهەنگ بگێڕین و چێژ لەوە وەربگرین كە ماوەیەكی زۆرە لەدەستمانداوە.

لە كۆتایشدا گوتی: دەمانزانی یارییەکە زۆر قورس دەبێت، دەمەوێت پیرۆزبایی لە هاوڕێکانم بکەم، چونکە تا کۆتایی جەنگاین و شەڕمان کرد، هیوادارم ئەم سەركەوتنە یارمەتیدەرمان بێت بۆ یارییەکانی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button