ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ناپۆلی و ئینتراخت فرانكفۆرت

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر لۆچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و ئۆلیڤەر كلاسنەر راهێنەری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا میوانداری ئینتراخت فرانكفۆرت بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای ئینتراخت فرانكفۆرت بە بردنەوەی ناپۆلی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەلام كۆتایی هات.

گۆڵەكانی ناپۆلی لەلایەن ڤیكتۆر ئۆسیمین لە خولەكی 40 و جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ لە خولەكی 65 تۆمار كران.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ناپۆلی:

گۆڵپارێز: ئەلێكس مێرێت

هێڵی بەرگری: ماریۆ روی ، رەحمانی ، كیم مین جای ، لۆرێنزۆ

هێڵی ناوەند: لۆبۆتكا ، ئەنگویسا ، زیلینسكی 

هێڵی هێرشبردن: كڤاراستخێلیا ، ئۆسیمین ، پۆلیتانۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فرانكفۆرت:

گۆڵپارێز: كیڤن تراپ

هێڵی بەرگری: كناوف، یاكیچ، ندیكا، توتا ، فلیپ ماكس

هێڵی ناوەند: جیبرێل سۆو ، سیباستیان رۆد ، لیندسترۆم ، ماریۆ گۆتزە

هێڵی هێرشبردن: رافایل بۆری

بابەتی زیاتر

Back to top button