ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و لایپزیگ

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ماركۆ رۆزی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لایپزیگ بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لایپزیگ بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای لایپزیگ بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون و گۆڵەكەی مانچێستەر سیتی لەلایەن ریاز مەحرەز لە خولەكی 27 تۆمار كرا و گۆڵی یەكسانی لایپزیگیش لەلایەن یۆشكۆ ڤاردیۆڵ لە خولەكی 70 تۆمار كرا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن

هێڵی بەرگری: والكەر ، ئاكانجی ، دیاز ، ئاكێ

هێڵی ناوەند: دی برۆین ، رۆدری ، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: مەحرەز ، هالاند ، گریلیش

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لایپزیگ:

گۆڵپارێز: بلاسویچ

هێڵی بەرگری: هێنریكس ، ئۆربان ، ڤاردیۆڵ ، هالسنبێرگ

هێڵی ناوەند: سۆبۆسلای ، لایمیەر ، هایدرا

هێڵی هێرشبردن: فۆرسبێرگ ، سێلڤا ، ڤێرنەر

بابەتی زیاتر

Back to top button