ئه‌وروپائیسپانیا

سیبایۆس: گرێبەستەكەم لەگەڵ ریال مەدرید نوێ ناكەمەوە ئەگەر شایەنی نەبم

یاریگا

دانی سیبایۆس، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی هەمان وڵات هەڵوێستی خۆی لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە ماوەی داهاتوودا ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی یاریزانە تەمەن 26 ساڵانەكە لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی نەگەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی ” Movistar ” سیبایۆس دەربارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گوتی: سێ مانگ لە گرێبەستەكەی ئێستام ماوە، دواتر لەگەڵ كەسانی گونجاو خێزانەكەمدا قسە دەكەم سەبارەت بە نوێكردنەوەی.

یاریزانە ئیسپانیەكە گوتیشی: دەمەوێت چێژ وەربگرم، بۆیە ئەگەر شایەنی ئەوە نەبم نامەوێت نوێی بكەمەوە، بۆیە گرێبەستەكەم لەگەڵ ریال مەدرید نوێ ناكەمەوە تا شایەنی ئەوە نەبم، نامەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەشەوە بكەم ئەگەر شایەنی ئەوەش نەبم.

هەروەها گوتی: زۆر حەزدەكەم هاوكاری كەریم بێنزێما و ڤینیسیۆس جۆنیۆر بكەم، ئەوان لەو یاریزانانەن كە جیاوازی درووست دەكەن، دەبێت تێبگەیت كە ئەوان یارییەكانت بۆ یەكلا دەكەنەوە ، هەر بۆیە دەبێت هاوكاریان بكەیت.

لەم وەرزەی لالیگادا سیبایۆس لە 18 یاریدا بەشداری كردووە و گۆڵێكی دروست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button