یاریگا
پاش ئەوەی لە کۆنگرەی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدرید بڕیاردرا ئەوانیش بچنە پاڵ سکاڵاکەی داواکاری گشتی ئیسپانیا، بەرامبەر کەیسی بارسێلۆنا و ماریا ئێنریکێز نیگرێیرا ناوبژیوان، کارگێری بلاوگرانا تووشی شۆک بووە.
رادیۆ کاتالۆنیا بڵاویکردەوە، پاش کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی شاهانەکان و بەیاننامەی فەرمی یانەکە لەسەر کەیسی بلاوگرانا و جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی ئیسپانیا، کارگێری یانە کەتەلۆنیە دڵگرانن بەم بڕیارە و لەوانەتە کۆتایی بە پەیوەندی نێوانیان بهێنن.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی نێوخۆیی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، ئەم بڕیارە مەدرید لەوانەیە بارسا لە بابەتی جامی سوپەری ئەوروپا پاشگەز بکاتەوە.