ئیسپانیاگرنگترین

ژوورێکی تایبەت و نهێنی ڤار لە یارییەکانی لالیگادا هەیە !

یاریگا –

ناوبژیوانێکی خانەنشینی ئیسپانی، سورپرایزێکی گەورەی تەقاندەوە و دەڵێت، ژوورێکی ڤاری نهێنی لە یاریگاکانی ئیسپانیادا هەیە.

رۆژنامەی مارکا چاوپێکەوتنێکی تێروتەسەلی لەگەڵ ئێسترادا فێرناندێز، ناوبژیوانی پێشووی یارییەکانی لالیگا کردووە و تیایدا چەندین نهێنی ئاشکرا دەکات. فێرناندێز لەبارەی بوونی ژووری ڤاری نهێنی دوور لە ژوورەکانی فەرمی ناوبژیوانان دەڵێت

ژوورێکی تایبەتی نهێنی ناوبژیوانانی ڤار لە یاریگاکانی ئیسپانیا هەن، ئەمانە لە ژوورە سەرەکییەکانی ناوبژیوانان دوورن، زیادکردنی ژووری دووەمی ناوبژیوانانی ڤار لە وەرزی 2021-2022 زیاد کرا. یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەم ژوورەی بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک زیاد کردووە، تەنانەت یانەکانیش ئاگاداری وردەکارییەکان نین، بەڵکو بەرپرسیاریەتییەکی زیاتر خرایە ئەستۆی ئەمە.

لە دوای قسەکانی فێرناندێز، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە، زیادکردنی ژووری دووەم هیچ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوانانی ڤار نییە، بەڵکو ژوورێکی یەدەکە و ئەرکی سەرەکی چاودێریکردنی یارییەکانە و لە کاتی دروستبوونی هەر کێشەیەک لە ژووری ڤار، ئەوا بە خێرایی چارەسەری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button