ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بە پلانێک رووبەڕووی قەیرانەکانی دارایی دەبێتەوە

یاریگا –

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا کێشەکانی دارایی چارەسەر نەکردووە و پێشبینی دەکرێت، لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوودا رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا لە ئێستاوە کار لەسەر هێشتنەوەی یاریزانە گرنگەکانی پێکهاتەکەی دەکات، بۆ ئەوەی هەرچی نەبێت بۆ وەرزی داهاتووش بتوانێت پێکهاتەکەی بپارێزێت.

هەریەکە لە گاڤی و رۆناڵد ئاراوخۆ گرێبەستەکانیان نوێکردووەتەوە و ئێستا کار لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی سێرجیۆ بۆسکێتس دەکرێت.

کارێکی دیکەی گرنگی چاڤی، یەکلاییکردنەوەی داهاتووی عوسمان دێمبێلێیە. هەرچەندە لە سەرەتای هاتنی بۆ بارسێلۆنا، نەیتوانی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، بەڵام ئێستا یاریزانە فەرەنسییەکە بووەتە، کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە بژاردەکانی چاڤی.

وەرزی داهاتوو گرێبەستی دێمبێلێ بەسەر دەچێت، رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسا دەیەوێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، گرێبەستی دێمبێلێ نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button