ئیسپانیا

ڤینیسیۆس: من كارتی زیاتر وەردەگرم وەك لەوەی كە لێم دەدەن

یاریگا

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی توڕەی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو شێوازی مامەڵەكردنەی ناوبژیوانان لە خولی ئیسپانیا، دوای ئەوەی لە یارییەكەی بەرامبەر ئیسپانیۆل كارتی زەردی وەرگرت.

ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا.

لە لێدوانێكیدا لە دوای یاریی بۆ كەناڵی فەرمی لالیگا ڤینیسیۆس گوتی: کاتێک کەسانی تر هەڵە دەکەن کارتی زەردیان پێ نادرێت، کاتێکیش من یەکەم هەڵە دەکەم كارتێكی زەرد وەردەگرم.

ئاماژەی بەوەشكرد: نامەوێت ناوبژیوانان بمپارێزن، بەڵام دەمەوێت لە كاتی پێوویستدا فیكە لێبدەن، 15 هەڵە ئەنجام دەدەن پاشان لە كۆتا خولەكدا كارتێك وەردەگرن.

بەردەوام بوو گوتی: لەم وەرزەدا زۆر شت بەسەرمدا هاتووە، ناتوانم لەو یاریزانانە بم كە زۆرترین هەڵەم بەرامبەر بكرێت و زۆرترین كارتی زەردیش وەربگرم.

بەو بردنەوەیە ریال مەدرید جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ شەش خاڵ كەمكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button