ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو

یاریگا

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و بلباویش بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

بۆ ئەو یاریە یانە كەتەلۆنییەكە تواناكانی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یەكەمی یانەكەی بۆ گەڕاوەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو:

شتیگن،  بۆسكێتس ، گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی، فێران ، پینا ، كریستێنسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی ، گارسیا ، باڵدی ، تۆرێ، تیناس ،ئالاركۆن، ئیستانیس.

بابەتی زیاتر

Back to top button