ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: ئەم دۆڕانە كاریگەری لەسەر داهاتووم نیە

یاریگا

كیلیان ئێمباپێ ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان باس لە كرانە دەرەوەی یانەكەیان دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یانە ئەڵمانیەكە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ گوتی: بێهیوا بووین، بارودۆخەكە بەو شێوەیەیە پێوویستە بەسەریدا زاڵ بین.

هەروەها گوتیشی: كرانە دەرەوەمان كاریگەری لەسەر داهاتووم نیە و تەواوی هەوڵی خۆمان دا و ئەوە زۆرترین كار بوو كە بتوانین بیكەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button