ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئاسێنسیۆ لە ئانچێلۆتی توڕەیە و هەڕەشە دەکات

یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە بەهۆی کەم یاریکردن لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر توڕەیە.

لویس میگێل سانز لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی شاهانەکان بەهۆی کەم یاریکردن لە راهێنەری ئیتاڵی یانەکەی توڕەیە، هەر ئەمەش وایکردووە گوێ لە ئۆفەرەکانی یانەی بارسێلۆنا بگرێت و لەم یانەیەش گرنگی بە یاریزانەکە دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە نەبووە.

ئاسێنسیۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button