ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

رابیۆ مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا چارەنوسی خۆی پەیوەست دەکات بە چارەنوسی یانەکەی لەسەر بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی خانمە پیرەکە ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، ئەو یاریزانە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی تۆتۆ مێرکاتۆ وێب لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت “ بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم پەیوەستە بە بەشداری کردنمان لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، بۆ ئەم بابەتە دەرفەتێکی زۆرم لە پێشە و تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی نوێ نیە “.

رابیۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 9 گۆڵی کردووە، واتە خاوەنی 7 گۆڵ و 2 ئەسیستە و هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button