
یاریگا
دۆشان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و کارگێری خانمە پیرەکەش ئامادەیە دەستبەرداری بێت.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە سڕبیەکە بیانکۆنێری لە ریزەکانی یانەکەی دڵخۆش نیە، بۆیە داوای لە یانەکەی کردووە هاوینی داهاتوو رێگەی پێبدەن یانەکەیان جێبێڵێت، ئەوانیش داواکاری هێرشبەرەکەیان پەسەند کردووە، ئەویش بە مەرجێک هەر یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی هەیە، پێویستە لانیکەم 100 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکات.
ئاس ماوەیەکە لەمەوبەر بڵاویکردەوە ڤلاهۆڤیچ هەموو ئاواتی ئەوەیە درێسی یانەی ریال مەدرید لەبەر بکات، بەڵام کێشەوە ئەوەیە شاهانەکان ئامادەنین نیوەی ئەو نرخەش خەرج بکەن بۆ گواستنەوەی.