ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام یاریزانێكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەوێت.

كیسێ لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا بە گرێبەستێكی خۆڕایی لە ئەی سی میلانەوە پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت تۆتنهام لە پێناو پتەوكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی دەیەوێت فرانك كیسێ بگوازێتەوە ریزەكانی.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە سپێرز لەسەر خواستی ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەكەیان هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستە كۆتدیڤواریەكە دەدات.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرایكردووە كە چاڤی لە كۆتایی وەرزدا بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات كە لە یانەكە دەیهێڵێتەوە یان دەستبەرداری دەبێت.

كیسێ

بابەتی زیاتر

Back to top button