جیهان

لیۆنێل سكالۆنی بە باشترین راهێنەری جیهان دەستنیشانكرا

یاریگا

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” لە ئاهەنگێكدا باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

رۆژی دووشەممە 27ی مانگ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ئاهەنگێكدا خەڵاتەكانی ” زە بێست ” بەخشرایە باشترینەكانی ساڵی رابردوو.

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتینی هەڵبژاردەی تانگۆ توانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین راهێنەری جیهان لە ساڵی 2022 بباتەوە.

هەریەك لە پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ، كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و لیۆنێل سكالۆنی پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكە بوون، دوا جار راهێنەرەكەی تانگۆ كە توانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا جامی جیهانی بباتەوە خەڵاتەكەی بردەوە

لیۆنێل سكالۆنی

هەروەها لە هەمان بەشدا لە ئافرەتان سارینا فیگمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆ بۆ هەڵبژاردەكەی توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

سارینا فیگمان

بابەتی زیاتر

Back to top button