ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

داڤید لویز ڕاهێنانەکانی چێڵسی ڕەت دەکاتەوە

یاریگا- داڤید لویز خۆی لە مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکەی دادەبڕێنێت، ئەوەش وەک فشارێک تاوەکوو چێڵسی ڕێگە بە ڕۆشتنی بدەن.

زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکان و لیکیپی فەڕەنسیش هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە و باسیشیان لەوە کردووە کە یانەی ئارسیناڵ و بەرگریکارەکەی بلووز لە گفتوگۆی قووڵدان بۆ گواستنەوەی بۆ ڕیزی تۆپچییەکان.

ئەگەرچی لویزی تەمەن 32 ساڵ، مانگی مایۆی ڕابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز بۆ دوو وەرزیتر نوێ کردەوە، بەڵام دوای دەستبەرداربوونی چێڵسی لە ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر، کە بەرگریکارە بەڕازیلییەکە باسی لە ئاسوودەیی خۆی دەکرد لە ژێر سەرپەرشتییدا، وا دیارە چیتر لویز نایەوێت لەو یانەیە بەردەوامبێت.

هەرچی ئارسیناڵیشە، دوای ڕۆشتنی لۆرێنت کۆسێڵنی دڵی بەرگریی، شوێنگرەوەیەکی گونجاوی دەوێت لەم ماوەیەی کە بازاڕەکانی گواستنەوە بەرەو کۆتا کاتژمێرەکانی دەڕوات.

داڤید لویز ساڵی 2016 لە پاریس سان ژێرمانەوە گەڕایەوە لەندەن، لەو ماوەی دووەمی یاریکردنی لەگەڵ بلووز، 105 یاری بە درێسی یانەکەوە ئەنجام داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button