ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

پیکی: دۆڕاندنەکەمان بە لیڤەرپووڵ وەک “شەوە” گرتووینی و هێشتا بەرینەداوین

یاریگا- جێرارد پیکی یاریزانی بارسێلۆنا کرانە دەرەوەی وەرزی ڕابردوویان بەرامبەر لیڤەرپووڵ بە ‘دێوەزمە’ وەسف کرد و ڕاشیگەیاند کە تاوەکوو ئێستاش لە بیریان نەچۆتەوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ‘ئێل بایس’ گوتی: “شتێکی قورس بوو تا بتوانین لە ڕووی دەروونییەوە لێی ڕزگارمان بێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی ڕۆژگار، هێشتا دۆڕاندنەکە لەبیر ناکەین. بەڵام دەبێت باش ببینەوە لەو دۆخە. نابێت خۆمان بەوە ئازار بدەین، بەڵێ لە قورسترین دۆڕاندنەکان بوو، بەڵام ئیتر ئەوە وەرزشە. شتەکە وەک “شەوە” وایە، ئەشێ دووبارە ببێتەوە، بۆیە دەبێت وانەی لێوە فێربین تا بتوانین چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنین.”

هەر سەبارەت بەو یارییە، پیکی درێژەی پێدا و گوتی: “هەر لەگەڵ گۆڵی یەکەمدا، بیرمان لە یارییەکەی ڕۆما دەکردەوە. دوای گۆڵی دووەم، دیسان دووبارە بۆوە، ئەوە وا لە مێشکت دەکات لەکار بکەوێت. یاری کردن لە ئانفیڵدیش بۆ خۆی فشار و پاڵنەری زۆر دەهێنێت.”

بۆ بیرهێنانەوە، وەرزی ڕابردوو لە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە یاریی چووندا بارسێلۆنا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە ڕێدز هێنا. بەڵام کوڕانی کڵۆپ توانیان لە ئانفیڵد بە چوار گۆڵی خاوێن ڕیمۆنتادایەکی مێژوویی بەسەر بلاوگرانادا ئەنجام بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button