ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئانچێلۆتی: ڤینیسیۆس یەکلاکەرەوەترین یاریزانی جیهانە

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای بردنەوەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، ستایشی یاریزانانی یانەکەی بەتایبەت ڤینیسیۆس جونیۆر کرد.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە دوای یارییەکە گووتی “ کاتێک دوو گۆڵمان لێکرا بیرم لەوە دەکردەوە چۆن بتوانین هاوشێوەی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ریمۆنتادا بکەین، لە نێوان دوو گێمەکان هیچ قسەیەکم لەگەڵ یاریزانەکان نەکرد، بەڵام هەموومان بڕوامان هەبوو دەتوانین ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆمان یەکلایی بکەینەوە. ئەمشەو ڤینیسیۆس ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد، ڤینی یەکلاککەرەوەترین یاریزانی ئێستای جیهانە و هاوشێوەی خۆی نیە. هەروەها رۆدریگۆ ئەویش توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات “.

ریال مەدرید رۆژی 15ـی مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە پێناو یەکلایی کردنەوەی بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی، میوانداری لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button