ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەش کراوە

یاریگا
کەریم بێنزێما، گۆڵکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئۆفەرێکی خەیاڵی لە یانەیەکی سعوودی پێگەیشتووە.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و گومان لە مانەوەشی دەکرێت، چونکە یانەیەکی سعوودی ئامادەیە ئەو یاریزانە بە پارەیەکی خەیاڵی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە. هەرچەندە دیار نیە کام یانەی سعوودیە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردووەتەوە بێنزێما گومانی لە مانەوەی لە ریال مەدرید نیە، بۆیە داوای کردووە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر لەگەڵیان بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button