ئیسپانیا

ئەنچیلۆتی: زۆر گرنگی بە مانەوەی ئەسینسیۆ نادەم

یاریگا

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە مانەوەی ماركۆ ئەسینسیۆ یاریزانی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێلچی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی بیست و یەكەمی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە ئەنچیلۆتی گوتی: ئەو بەلای منەوە باش دەردەكەوێت، نازانم دەمێنێتەوە یان نا، لەوانەیە بمێنێتەوە یان بڕوات، من نازانم و ئەوەش بە لای منەوە گرنگ نیە.

هەروەها گوتیشی: لەم وەرزەدا ئاڵنگاری گەورەمان هەیە، گرنگە هاوكاری یانەكەمان بكات و لەسەرئەم شێوازە بەردەوام بێت و دواتریش یانەكە بڕیاری گونجاو دەدات.

لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ئەسینسیۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت و یاریزانەكەش خواستی خۆی بۆ مانەوە دەربڕیوە.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێن و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button