ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كانسێلۆ: هیچ ئۆفەرێكم لەلایەن ریال مەدریدەوە بۆ نەهاتووە

یاریگا

جواو كانسێلۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی كە لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن دەكات دووپاتیكردەوە هیچ ئۆفەرێكی لەلایەن ریال مەدریدەوە پێنەگەشتووە، لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

كانسێلۆ لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو و بە شێوەی خواستن ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێهێشت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

كانسێلۆ لە بردنەوەكەی بایرن میونشن بەرامبەر پاریس سان جێرمان بەشداری كرد، لە یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لە دوای یارییەكە گوتی: لە مانگی یەكدا هیچ ئۆفەرێكم لەلایەن ریال مەدریدەوە پێنەگەیشتووە، ئەگەر دەنگۆكان وا بڵێن ئەوا نازانم.

هەروەها گوتیشی: ئەگەر یانەیەكی وەك ریال مەدرید تۆی بوێت ئەوا جێگای شانازییە و مانای ئەوەیە كە من كارە درووستەكان ئەنجام دەدەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button