ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئارسێنال دەکات

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی کرد.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی ستیزن بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا تووشی بوو، تەنها نیوەی یەکەم بەشداری کرد، بۆیە چاوەڕێ دەکرا بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئارسێنال ئامادەنەبێت، بەڵام ئەو یاریزانە بەشداری دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی کرد، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەبێت.

هالاند ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە پرێمەرلیگ، بەشداری 21 یاریکردووە و خاوەنی 25 گۆڵ و چوار ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button