ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

ریال مەدرید دوو هێرشبەری کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت هاوینی داهاتوو هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە دەیەوێت لە نێوان ڤلاهۆڤیچ و ریچالیسۆن یەکێکیان بگوازێتەوە.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان لەو بڕوایەدان وەرزی داهاتوو پێویستە هێرشبەرێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە لە نێوان هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە و سپێرز، ئامادەن یەکێکیان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ڤلاهۆڤیچ بەهۆی کێشەکانی یانەکەی ئامادەیە ریزەکانی یوڤی جێبێڵێت، هەروەها ریچالیسۆن ئەو یاریزانەش بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی، بیر لە گۆڕینی یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button