ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

میلان لە یارییەكی ئاگریندا میوانداری تۆتنهام دەكات

یاریگا

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یارییەكی دیكەی ئاگرین میوانداری یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئەی سی میلان لە یاریگای جۆسێپی میاتزای تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری گەڕانەوە لە بەرواری 8ی مانگی داهاتوو لە یاریگای تایبەت بە تۆتنهام ئەنجام دەدرێت.

میلان بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم لە دوای چێڵسی پێشەنگەوە خۆی گەیاندە قۆناخی شانزە و تۆتنهامیش بە یەكەمی كۆمەڵەی چوارەم توانی خۆی بگەیەنێتە ئەم قۆناخە.

ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

لە میلان هەریەك لە ئیسماعیل بن ناسر ، مایك مایگان و فیكایۆ تۆمۆری ناتوانن یاری بكەن و لە ریزەكانی یانە ئینگلیزیەكەش هەریەك لە رۆدریگۆ بێنتانكور، هۆگۆ لۆرێس ، بێف بێسوما و پیێر هۆیبێرگ ناتوانن بەشداری بكەن.

كۆتا رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:

كۆتا جار لە وەرزی2010/2011 رووبەڕووی یەك بوونەوە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و تۆتنهام بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون توانی یارییەكە بباتەوە.

كۆتا پێنج یاری میلان و ریزبەندی لە خولی ئیتاڵی:

میلان لە بارودۆخێكی خراپدایە و لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا تەنها یارییەك براوە بووە و لە چوار یاری تووشی شكست هاتووە و بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئیتاڵی دێت.

كۆتا پێنج یاری تۆتنهام و ریزبەندی لە خولی ئینگلیزی:

سپێرزیش لە كۆتا پێنج یارییدا لە سێ یاری براوە بووە و دوو یاریش تووشی شكست هاتووە و بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە
ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری هەردوو یانە:

گۆڵكاری میلان لە سێریا ئەی رافایل لیاو ـە بە تۆماركردنی 8 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش خۆیەتی بە 5 ئەسیست.

هەروەها گۆڵكاری سپێرز هاری كەین ـە بە تۆماركردنی 17 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش ئیڤان پێریسیچە بە 5 ئەسیست.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەی سی میلان:

گۆڵپارێز: تاتاروسانۆ

هێڵی بەرگری: كالۆلۆ، سایمۆن ، مالیك سیاو

هێڵی ناوەند: سالماكەرز ، تۆنالی ، كرۆنیچ ، تیۆ هێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: براهیم دیاز، ئۆلیڤیە جیرو ، رافایل لیاو

پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام:

گۆڵپارێز: فۆرستەر 

هێڵی بەرگری: كریستیان رۆمێرۆ ، ئیریك دایەر، بن دەیڤیز

هێڵی ناوەند: ئیمیرسۆن رۆیال ، ئۆلیڤەر سكیپ، دیان كۆلۆسیڤسكی ، ئیڤان پێریسیچ 

هێڵی هێرشبردن: هیۆنگ مین سۆن ، هاری كەین ، ریچارلیسۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button