ئیسپانیا

كرۆس: تا ئێستا بڕیاری مانەوەم لە مەدرید نەداوە

یاریگا

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە تا ئێستا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلایی نەكردووەتەوە.

ریال مەدرید بە بردنەوەیان لە هیلال بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ توانیان ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویاندا.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا كرۆس گوتی: بەڵێ بیر لەوە دەکەمەوە کە وەرزی داهاتوو دەبێت چی بکەم، لەگەڵ یانەکەش لە پەیوەندیدام.

هەروەها بەردەوام بوو گووتی: ئەزمونم پێم دەڵێت كە دەبێت لە ناو یانەكەدا باسی ئەم بابەتانە بكەیت، كاتێك هەر شتێكی فەرمی رووبدات ئەوا بە دڵنیاییەوە دەزانن.

ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی گووتیشی: ماوەی زۆری پێ ناچێت تا بڕیارەكە ئاشكرا بكرێت، بەڵام لە ئێستادا شتەكان بە هێمنی بەڕێوە دەچن.

گرێبەستەكەی ئەستێرە 33 ساڵانەكەی مەدرید لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button