ئاسیا

ئەوەی كریستیانۆ رۆنالدۆ تا ئێستا لەگەڵ نەسر پێشكەشی كردووە

یاریگا

كریستیانۆ رۆنالدۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوای رێككەوتن لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی نەسر كرد.

دۆن بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو تا هاوینی ساڵی 2025 و بە موچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی نەسری سعودیەوە كرد.

لە یەكەم یاریدا رۆناڵدۆ بەرامبەر ئیتیفاق چی پێشكەشكرد؟

یەكەم یاری فەرمی دۆن لەگەڵ نەسر لە یارییەكانی گەڕی چواردەیەمی خولی رۆشەنی سعودی بوو بەرامبەر ئیتیفاق، یاریەكە بە بردنەوەی نەسر بە گۆڵێكی تالیسكا كۆتایی هات.

لەو یارییەدا كریستیانۆ بە ئاستێكی بەرزەوە دەرنەكەوت، هەڵسەنگاندنی ئەستێرە پۆرتوگالییەكە لە یەكەم یارییدا لەگەڵ نەسر بەپێی پێگەی “Fot Mob ” :

هەڵسەنگاندنی گشتی: 6.9، خولەك یاریكردن: 90خولەك، گۆڵ: 0، ئەسیست: 0، لێدان بۆ گۆڵ: 4، ئۆفساید:1

دووەم یاری كریستیانۆ لەگەڵ نەسر بەرامبەر ئیتیحاد:

ئەستێرە پۆرتوگالییەكە لە دووەم یاریشیدا لەگەڵ نەسر بە ئاستی راستەقینەی دەرنەكەوت و یانەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا و لە قۆناخی نیوەی كۆتایی جامی سعودیە كرایە دەرەوە.

دۆن لەو یارییەدا 28 پاسی ئەنجامدا و دروستی پاسەكانی بە رێژەی %78 بوو، یەك لێدانی هەبوو بۆ ناو گۆڵ و هەڵسەنگاندنی 7ی پێدرا.

سێیەم یاری رۆنالدۆ لەگەڵ نەسر بەرامبەر فەتح:

لە یارییەكانی هەفتەی پانزەی خولی رۆشەنی سعودی فەتح میوانداری نەسری كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

دۆن 90 خولەك بەشداریكرد و 45 جار قاچی بە تۆپ كەوت و 18 پاسی درووستی هەبوو، حەوت جار هەوڵی بڕینی یاریزانیدا و لە دووجاریاندا سەركەوتوو بوو، هیچ لێدانێكی نەبوو بۆ گۆڵ جگە لە لێدانە سزاكە كە تۆماریكرد.

ڤیدیۆی یەكەم گۆڵی كریستیانۆ رۆنالدۆ لەگەڵ نەسر

چوارەم یاری دۆن لەگەڵ نەسر:

شەوی رابردوو لە میانەی یارییەكانی هەفتەی شانزەیەمی خولی رۆشەنی سعودی وەحدە میوانداری نەسری كرد و یارییەكەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لەو یارییەدا دۆن بە ئاستێكی نایاب دەركەوت و توانی سوپەر هاتریك تۆمار بكات و نمرەی 10 لە یارییەكەدا وەربگرێت.

كریستیانۆ لە خولەكەكانی 21, 40, 53, 61 توانی گۆڵەكان تۆمار بكات.

بەوەش بوو بە یەكەم یاریزان لەم وەرزەی خولی رۆشەنی سعودی كە بتوانێت سوپەر هاتریك تۆمار بكات، هاوكات نۆیەم سوپەر هاتریكی بوو لە كاروانی وەرزشیدا.

سوپەر هاتریكەكانی دۆن لە كاروانی وەرزشیدا

كریستیانۆ بوو بە یەكەم یاریزانی نەسر دوای ئەنجامدانی تەنیا چوار یاری سوپەر هاتریك تۆمار بكات.

بە تۆماركردنی سوپەر هاتریكەكەی دۆن ژمارەی گۆڵەكانی لە خولە ناوخۆییەكاندا بۆ 503 گۆڵ بەرزكردەوە.

گۆڵەكانی دۆن لە خولە ناوخۆییەكان لەگەڵ یانەكان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button