ئیتاڵیاگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ: لەبەر میلان نەبێ، ئێستا لە دوورگەیەک سیگارم دەکێشا

یاریگا –

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ حەزێکی زۆری بۆ گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی لە میلان هەیە و پێی وایە هێشتا زۆری پێماوە.

یاریزانی 41 ساڵان بەهۆی نەشتەرگەری ئەژنۆ، بەشداری لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزەدا نەکردووە و پێشبینی دەکرێت، لە ماوەیەکی نزیکدا بگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی میلان. ئیبرا لە لێدوانێکیدا لەگەڵ سپۆرت میدیاـێتی ئیتاڵی لەبارەی گەڕانەوەی گووتی

تاوەکو ئێستا من خوداوەندم، یاریزانی ژمارە یەکم، دەگەڕێمەوە و میوزیک دەگۆڕیت، نیازێکی زۆرم هەیە و دەمەوێت چەندین کاری گرنگ بکەم. میلان لە قەیراندایە؟ نەخێر پێم وانییە و ئەمانە ساتی ئاسایین بە درێژایی وەرز پێیدا تێپەڕیت.

ئەستێرە سوێدییەکە لەبارەی ئەو رەخنانەی لێی دەگیرێن دەڵێت

شتێکی ئاساییە، ئەگەر رەخنەت لێ نەگرن، واتە تۆ لە لووتکەدا نیت. بە درێژایی 25 ساڵ رەخنەیان لێگرتم، چونکە من یاریزانی ژمارە 1 ـم، راهاتووم لەگەڵ ئەم رەخنانە. دەزانی ئەمە وەک چییە؟ کاتێک بەنزین بە ئاگرـدا دەکەیت و دواتر دەتەوێت یاری بە ئاگرەکە بکەیت، کەچی خۆت دەسووتێیت.

ئیبرا لەبارەی ئامانج و حەزەکانی باسی چەندین وردەکاری کرد و روونیکردەوە

تەمەنم 41 ساڵە و یاری بۆ میلان دەکەم و لە لووتکەدام. دەمەوێت چاوەکانم بۆ کەسانی دیکە بگوازمەوە. من بۆ میلان لێرەم نەک بۆ خۆم. ئەگەر بۆ حەزی خۆم بێت، ئەوا ئێستا بە سیگارێکەوە لە دوورگەیەک دەبووم. بەڵام ئەگەر بتوانم ببمە نموونە و سەرکردە بۆ ئەوانی دیکە، ئەوا وا دەبم.

ئیبراهیمۆڤیچ لە دوو سەردەمی جیاوازدا یاری بۆ میلان کردووە و لە کۆی 89 یاریدا 47 گۆڵی لەگەڵ رۆسۆنۆێری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button