ئه‌ڵمانیا

وردەكاری گرێبەستەكەی كانسێلۆ لەگەڵ بایرن میونشن

یاریگا

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی وردەكارییەكانی گواستنەوەی جواو كانسێلۆی پۆرتوگالی و بەرگریكاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی ئاشكرا كرد

لە كۆتا رۆژەكانی بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا بایرن میونشن سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی جواو كانسێلۆ بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز، لەگەڵ بژاردەی كڕینەوەی.

لە چاوپێكەوتنێكیدا حەسەن سالحامیدزچ. بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن وردەكاری گرێبەستەكەی ئاشكرا دەكات و دووپاتیدەكاتەوە كە بە خۆڕایی گرێبەستەكە ئەنجامدراوە.

لە لێدوانەكانیدا بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن ووتی: سەركەوتوو بووین لە گرێبەستكردن لەگەڵ كانسێلۆ بەشێوەی خواستن بە بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك بدەین، گرێبەستەكە بە خۆڕایی ئەنجامدرا.

لە كۆتایی وەرزدا بایرن دەتوانێت بە 70 ملیۆن یۆرۆ بڕگەی كڕینەوەی یاریزانەكە چالاك بكات و بە شێوەیەكی هەمیشەیی بەرگریكارە پۆرتوگالییەكە ببێتە یاریزانی یانە ئەڵمانییەكە.

كانسێلۆ دوو یاری لەگەڵ یانە نوێیەكەی ئەنجامداوە توانیویەتی لە هەردوو یاریەكە گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button