ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسێنسیۆ ئۆفەری یانەکەی رەتدەکاتەوە

یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە دڵ نیە، بۆیە ئۆفەرەکانی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، دوای ئەوەی کارگێری شاهانەکان رازیبوون گرێبەستی هێرشبەرەکەیان نوێ بکەنەوە، ئۆفەرێکیان پێشکەشی ئەو یاریزانە کرد، لە ئۆفەرەکەدا شاهانەکان ئامادەن گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێ بکەنەوە، یاریزانە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەم برگەیە نیە، بەڵام کێشە گەورەکە مووچەی یاریزانەکەیە.

ئاسێنسیۆ لەگەڵ ریال مەدرید ساڵانە 4.8 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەرەگرێت، لە گرێبەستە نوێیەکەی مووچەکەی بۆ 4.5 ملیۆن یۆرۆ کەم دەکرێت، بۆیە یاریزانەکە ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە و داوای شەش ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button